پەرلەمانتارێک هۆشداری لە قاچاخچێتی بەسەروەتێکی نیشتمانییەوە دەدات

پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح رایدەگەیەنیت "بەھۆی قاچاخیەوە ئاژەڵدار بەرەو نەمان دەچێت".


لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ھەرکەس بچێتە ( مەیدانی ئاژەڵان) دەبینێت چۆن بەھۆی مانگاو مەڕو بزنی قاچاخەوە، ھەرچی ئاژەڵدارە تووشی زیانبووە، جگە لەو ڕێگا پێدانەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەیکات، ئاژەڵێکی زۆر بەشێوەی قاچاخ لە لایەن بەرپرسانەوە لە ئێران و تورکیاو سوریاوە دەھێندرێت".
لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " هێنانی ئاژەڵی قاچاخ وایکردوە، ئەوانەی چەندین ساڵە سەرقاڵی ئاژەڵدارین تووشی زیانێکی گەورەبن و بیر لە وازھێنان بکەنەوە.. 
ئەم قاچاخیە تەنیا مەترسی ئابوری و زیانی ئاژەڵدارەکانی نیە، بەڵکو مەترسی تەندروستیشی ھەیە".

 
هەروەها دەشڵێت "مانگاو بزن و مەڕی سوری ، لای مەرزی وەلیدەوە بۆ سحێلا دەھێندرێت، گەورە بە ١٠٠ ھەزارو بچوک بە ٣٥ ھەزار".

 
عەلی حەمە ساڵح ئەو شوێنە ئاشکرا دەکات کە قاچاخچێتی لێوە دەکرێت و دەڵێت " ئاژەڵی تورکی لە ناوچەی خوێرێزکای سەربە شیروان مەزنی قەزای مێرگە سورەوە داخڵدەکرێت... پێشتر بازرگانی جگەرەو سوتەمەنیش لێرەوە دەکرا..  جگە لەوەی بۆ ئاژەڵی گەورە ١٠٠ ھەزارو بۆ بچوک ٣٥ ھەزار وەردەگیرێت، بەناوی کێشانیش ١٥٠ ھەزار بۆ ھەرتەنێک وەردەگیرێت، دوو شەویش لە خاندا دەیانھێڵنەوەو بۆ ھەر شەوێک ١٧ ھەزار وردەگیرێت".

 
دەربارەی هەڵوێست و زانیاری وەزارەتی کشتوکاڵ، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " لە بەدواداچونی ئەم دۆسیەدا، وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند: ئەمە لە دەرەوەی ڕێگا پێدان و چاودێری ئەوانەو زایانی گەورەی داوە.. ھەموو ھەوڵێکدەدەین بۆ کۆتایی بەم قاچاخیە".

 


AM:10:50:22/11/2020