لیژنه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی ٣٥ شوێنیان سزا دا



به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی، له‌ دوو رۆژی رابردودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی ٣٥ پسووڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه‌.

 


له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند " به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ شوێنه‌كانیاندا، له‌ دو رۆژی رابردودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی ٣٥ پسووڵه‌ی سه‌رپێچیان تۆماركردوه‌.

 


وتیشی: له‌كاتی شكاندنی كه‌ره‌نتینه‌دا رێنمایی به‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان دراوه‌ تایٔه‌و كاته‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌، پێویسته‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن  لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه‌.

 


له‌شكر حه‌مید، وتی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ شوێنه‌كانیان، به‌شێك له‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌بیانوی رێنماییان نه‌كراوه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نابن، به‌ڵام پێشتر له‌رێی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و سه‌ردانه‌كانی لیژنه‌كان سه‌رجه‌م شوێنه‌كان یٔاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ تونده‌كانی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

 


رونیكرده‌وه‌: یٔه‌و سه‌رپێچیانه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی لێناكرێت جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌ له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی خۆپارێزی كه‌ خۆی له‌ به‌ستی ده‌مامك و به‌كارهێنانی ماده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ (معقم)دا بۆ  كارمه‌ندان و هه‌روه‌ها یٔه‌‌و كه‌سانه‌شی هاتوچۆی شوێنه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ده‌بینێته‌وه‌، چونكه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ژیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ یٔه‌و سه‌رپێچییه‌ ده‌ست به‌جێ شوێنه‌كه‌ روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه‌.

 


ئاماژه‌ی بۆ یٔه‌وه‌شكرد: لیژنه‌كانی قایٔیمقامیه‌ت رۆژانه له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه‌ به‌لیژنه‌ی به‌دواداچونی كارگه‌كانی غاز و لیژنه‌ی عه‌لوه‌، تادره‌نگانێكی شه‌و به‌ لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریاكان له‌یٔه‌رك و فه‌رماندان ژماره‌ییان (38) لیژنه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆ دانراو به‌رده‌وام سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی به‌دیبكه‌ن، شوێنه‌كه‌ روبه‌ڕوی رێكاری‌ یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

 


 سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، له‌ كاتی بینینی سه‌رپێچی و بۆ گه‌یاندنی سكاڵاكانتان له‌رێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777)ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن‌.

 


PM:12:42:22/11/2020