لەناوجەرگەی شاری سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرش دەکرێتە سەر خاوەنی چێشتخانەیەک و براکانی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ١:١٥ خولەک لە گەڕەکی عەکاری لەو شوێنەی کە بەشوێنی چێشتخانەکان ناسراوە هێرشکرایە سەر چێشتخانەی کامەران و کە کامەران محەمەد ئەمین خاوەنی چێشتخانەکەیە و لە دوو برای تری درا.

 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی) کە لەشوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوو، ئەو هێرشە لەلایەن دوو لانگرۆزەری پڕچەکدارەوە بوون بە جلی سەربازییەوە لەگەڵ دوو کەسی مەدەنیدا، چەکدارەکان لەڕێگای چەکانیانەوە بە دەسکی سیلاح هێرشیان کردە سەر خاوەنی چێشتخانەکە و دوو براکەی، کە یەکێک لە براکانی بەسەختی بریندار بوو.

 

ماڵپەڕی سپی پەیوەندی کرد بە خاوەنی چێشتخانەکە و کامەران محەمەد ئەمین ڕایگەیاند" بەڵێ کاتژمێر ١:١٥ هێرشکراوەتە سەرمان، وەتائێستا نازانین کێن، بەڵام لە ڕێگەی کامێراکانمانەوە وێنە گیراوەو دەدۆزرێتەوە کێن، ئێمە پەنا دەبەینە بەر پۆلیس و دادگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".

 

چێشتخانەی کامەران خاوەنەکەی کامەران محەمەد ئەمینە کە ماوەی دەیان ساڵە خاوەنی چێشتخانەیە و دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری سلێمانی لەگەڕەکی عەکاری، بە چێشتخانەیەکی بەناوبانگ ناسراوەو ڕۆژانە خەڵکانێکی زۆر لە هاوڵاتیانی سلێمانی لەو چێشتخانەیە نان دەخۆن. 



PM:02:11:22/11/2020