ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مقدەم داود سۆفی مەجید ئەفسەر لە هێزەکانی پاسەوانی سنور بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
لە بارەی گیان لە دەستدانی ئەو ئەفسەرەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکارەکەی کردووە کە تیایدا هاتووە "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مقدەم داود سۆفی مەجید برای فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین کاک سدیقی سۆفی مەجیدمان پێگەیشت".
هەر ئەمڕۆ لیوا مه‌حمود بێسه‌ری، فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی سكرتاریه‌تی سەرۆکی پێشووی عێراق تاڵەبانی دوای زیاتر له مانگێك لهتووشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.