ژمارەی مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٥٨ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار حاڵەت.
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٨ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار و ٥٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٣٩٣ هەزارو ٦٧١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٤٠ ملیۆن و ٧٦٦ هەزار و ٩٠٤ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١٢ ملیۆن و ٥٨٨ هەزارو ٦٦١ كەس توشی كۆرۆنا بوون، لە فەرەنسا ٤٨ هەزارو ٧٣٢ كەس تووشی كۆرۆنا بوون. 

AM:09:05:23/11/2020