سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاوی سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان دەوامیان راگرت.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمرۆ دووشەممە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەدژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
دوێنێش بهشێك له فهرمانبهرانی دادگای سلێمانی بههۆی دواكهواتن و پێنهدانی مووچهكانیانهوه مانگرتنیان راگهیاند.
فەرمانبەران هۆكاری دواكەوتنی موچەكانیان دەخەنە ئەستۆی حكومەت و داواكارن موچەكانیان لە زووترین كاتدا پێبدرێت.