لە سلێمانی شەش تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمشەو تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی شەش تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ٢٤ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە تائێستا ٢٠٠ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٧٣ کەیش لەژێر ئۆکسجیندایە.

هاوکات ئەمڕۆ ٢٨ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە، کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر هەزارو ٢١٢ نەخۆشە. 

AM:12:07:24/11/2020