کاتی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی دوا دامەزراوی عێراق کۆتایی دێت و پێشبینی دەکرێت لە سبەیەوە بەغدا بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم بنێرێت. 




مه‌یاده‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌  پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "حكومه‌تی عێراق له‌دوای ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی، راسته‌وخۆ 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌مڕۆش موچه‌ی په‌رله‌مان كه‌ له‌ریزبه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌دا كۆتا ده‌زگایه‌ دابه‌شده‌كرێت".




ئەو پەرلەمانتارە کە بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە " له‌یه‌ك دو رۆژی داهاتودا به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كات و له ‌هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت".

 


لەگەڵ گەیشتنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکە لەبەغداوە هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا کۆبووە، پێشبینیش دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا وەفدەکە سەردانی بەغدا بکات ئەو سەردانەش بە کۆتا سەردانی وەفدی هەرێم دادەنرێت پێش پێشکەشکردن پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.



PM:12:50:24/11/2020