سلێمانی.. ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی په‌یجە ئۆنلاینەکاندا گیرا
به‌هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرت كه له‌رێی په‌یجه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" له‌به‌دواچونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین و ئه‌و ئه‌كاونت و په‌یجانه‌ی له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ده‌رمان و جوانكارییه‌كانی خانمان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشن، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی په‌یجی (جوانكاری سروشتی هیوا)دا گرتووه".
وتیشی" به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویستی به پزیشكی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێت ئامۆژگارییه‌كانی پزیشكی ده‌رمانساز له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به‌ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ی، به‌كاریده‌هێنن".
د. په‌رست نه‌فشبه‌ندی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو، فرۆشتنی ده‌رمان له‌ڕێی په‌یجه‌كان و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له‌بواری ته‌ندروستیدا، زیان به‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌یان به‌كارهێناوه سكاڵای خۆیان هێناوه بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی، چونكه ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ی خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستییان دروستكردوه.
راشیگه‌یاند" له‌كاتی دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ده‌رماندا، له‌سه‌ر لێبڵێك ناوی ته‌واوی پێكهاته و به‌رواری به‌سه‌رچون و زانیاری دیكه‌ی پێیوست له‌سه‌ر ده‌فره‌كه‌ی تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌رمانی په‌یجه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی دووره له راستییه‌وه و كه‌س نازانێت پێكهاته‌یان له‌چی دروستكراوه ماوه‌ی به‌كارهێنانیشان به‌سه‌ر چووه".
سه‌باره‌ت بۆ جۆری ده‌رمانه‌كان د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، ئاشكرایده‌كات، په‌یجه‌كان ریكلام بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رمان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ده‌رمانانه خانمان بۆدابه‌زاندنی كێش و جوانكاری و پیاوانش بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته به‌كاریده‌هێنن.
داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، خۆیان له‌كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌درو بگرن، چونكه زیان به ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت.
د. په‌رست وتیشی" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ده‌رمانه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێته‌وه".
PM:01:03:24/11/2020