وەزارەتی خوێندنی باڵا كورسی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له‌هه‌نگاریا راده‌گه‌یه‌نێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 30 زەمالەی خوێندنی باڵا ماستەر/دكتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ئەم ساڵی خوێندن ڕادەگەیەنێت، كە لە چوارچێوەی ڕێكەوتنامەی نێوان وەزارەت خوێندنی باڵای هەرێم و وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا بووە. 

 

ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا رایگەیاند" وڵاتى هەنگاریا لەکاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان روبەڕوى شەڕى دژى داعش و، قەیرانى دارایی ببوەوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە".

هاوکات ئاماژەى بە چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا کرد، کە ساڵانە هەنگاریا 30 سكۆله‌رشیپ 10 ماستەر 20 دکتۆرا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت، لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆله‌رشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکەنەوە.

 

بۆ بینینی مەرجەكان كلیك بكە:



PM:02:31:24/11/2020