بەرزترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا
تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە ١٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٤٨٣ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٣ ههزار و ٧٢١ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٨٣ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تائێستادا ٨٨٠ هەزار و ٥٤٢ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٥ هەزارو ٧٣٨ كەس گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا ٦١٧ هەزار و ٧١٥ كەس چاكبوونەتەوە.
PM:03:20:24/11/2020