پەرلەمانتارێک بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق بەهۆی  تووشبوونی بەكۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

میدیا عیراقیەكان، بڵاویانکردەوە" حسێن جاسم زوهێری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كەسەربە كوتلەی بەدری هادی عامریەو ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانە دوای تووشبوونی بەكۆرۆنا لەوڵاتی لوبنان گیانیلەدەستدا".

 

ئەمە دووەم ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کۆرۆنا گیان لە دەستبدات، پێشتریش غیدا كمبشی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهۆی تووشبوونی بەكۆرۆناوە گیانیلەدەستدابوو.

 


PM:11:02:24/11/2020