نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بەدوێنێ گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووەو تاڕادەیەک نرخەکەی جێگیرە، هاوکات بە پێچەوانەوە نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەراورد بەدوێنێ دابەزین.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٥ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزار و ٧٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٦٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار دینار.
AM:09:41:25/11/2020