کەمێک پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمى كوردستان هۆشدارییه‌كى بڵاوكرده‌وه و پێشبینییه‌كانى له‌باره‌ى ره‌وشى كه‌شوهه‌واى دوو رۆژى داهاتووه‌وه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه" سبەى پێنچ شەممە کاریگەرى یەکگرتنى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، سبەى پێنجشەممە لەگەڵ درێژبوونەوەى کاریگەرى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریاى سوور، ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین لە کاتەکانى بەیانى زوودا".
ئەوەشی خستەڕوو، باران بارین بە ڕێژەى جیا جیا دەبارێت لە زۆربەى ناوچەکان، ناوچە شاخاویەکان ڕێژەى بارانى لە سەرووى 15 ملم دەبێت . ناوچە شاخاویەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بارانى زیاتر دەبێت.
کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، لەگەڵ باران بارینیش، بەفر لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و سنووریەکان دەبێت لە شەوى پێنج شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارینە بەرەو لاوازى دەچێت رۆژى هەینى ئاسمان هەر بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە.