٢٥ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لە دەستدا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٢٥ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

 

لە نوێترین راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم کە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە رایگەیاند، کە ٣٢٤ تووشبوو چاکبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

 

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو ک ٤٣٥ تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمار کراوە.

 



PM:03:17:25/11/2020