ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتیان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاووڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یا ناڕەزایی دەربڕن و بۆیه لە ئێستادا بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بووە بە ئەرک".
د. شایان عهسكهری، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لهفراكسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاماژەی بەوەکردووە" حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆی لە بەرپرسیاریەتی لاداوە بەرامبەر بە مووچە و داھاتی ھاووڵاتی، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە ھەمان شێوە لەسەر ھەموو بابەتێک دانیشتن ڕادەگەیەنێ تە نھا لەسەر چارەسەری دۆخی ھاووڵاتی نەبێ".
ناوبراو نوسیویهتی" لە دانیشتنی ئەمرۆدا دەستەی سەرۆکایەتی سەلماندیان کە نە وەڵامی یاداشتمان دەدەنەوە لە پێناو گفتوگۆی دۆخی ھاووڵاتی و نەدەھێڵن ڕا یا ناڕەزایی دەربڕین، کەواتە تەنانەت پەرلەمانتاریش کە نوێنەری ھاووڵاتیە مافی ئاخاوتنی لێ زەوت کرا لە ژێر ھەر پاساوێک بێت".
شایان عەسكەری ئەوەشی راگەیاند" بایکۆت کردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێک دەردەکات، حکومەتی ھەرێم ئیلزام بکات تا بڕێک نەوت و نیوەی داھاتی خاڵە سنوریەکان ڕادەستی بەغدا بکات لەبەرامبەر ناردنی موستەحەققاتی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، تاوەکو ھەرێم بیانووی نەمێنێ بۆ پێدانی مووچەی ھاووڵاتی".
ڕوونیشیکردەوە، ئەو رۆژەی لەشەقام بووم دەنگم باشتر دەگەیشت، لە شەقام دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی لێ نەبوو قسەم پێ ببڕێ.