ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت" لەسەر کاری کۆمپانیایەک ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه كێشه‌ى گه‌وره له نێوان وه‌زیرى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانیدا هه‌یه".
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نوسینێکیدا بەناونیشانی (حكومه‌ت وا به ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێت؟) ئاماژەی بەوەکردووە" ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه كێشه‌ى گه‌وره له نێوان وه‌زیرى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانیدا هه‌یه، سه‌باره‌ت به كارى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستبه‌ركابووه و له هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك 25 هه‌زار به‌ره‌وژور وه‌رده‌گیرێت و بڕیارى ڕاگرتنى كاره‌كانى دراوه".
دابان محەمەد لە نوسینەکەیدا دەشڵێت" له دادنوس و دادگاكانیش، له ڕابردودا چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ده‌ستبه‌كاربون، كه به‌ناوى ئه‌لیكترۆنیه‌وه، نوسین به قه‌ڵه‌م كراوه به كۆمپیوته‌ر و وه‌ره‌قه‌یه‌كى ده‌ستنوس گۆڕاوه به چاپكراو، كه له بنه‌ڕه‌تدا دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كاره بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و زیادكردنى چه‌ندبه‌رامبه‌رى نرخه له‌سه‌ر هاوڵاتى و مامه‌ڵه‌كاران".
پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاندووە" حكومه‌ت جاڕى به ئه‌لیكترۆنى كردنى كاروبارى دا‌و و ده‌زگاكانى داوه، گرنگه پێش هه‌ركارێك ئه‌م جۆره كۆمپانیانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، چونكه، هاوڵاتى به كارتى نیشتمانى، ناسنامه‌ى بارى شارستانى و چه‌ندین جۆر ناسنامه‌ى تر مامه‌ڵه‌كانى ڕایى ده‌كرێت".
ئاشکراشیکردووە، خاوه‌نى ناسنامه‌یه‌كى یه‌كگرتوى ئه‌لیكترۆنى نیه. داتا سه‌نته‌ر و ناوه‌ندێكى ئه‌لیكترۆنى نیه بۆ كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنى زانیارییه‌كان. به‌ناوى سیستمى یه‌ك په‌نجه‌ره، هاوڵاتى په‌نجه‌ره‌یه‌ك نادۆزێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كانى و له‌م قه‌یرانه‌ش بارى دارایى خه‌ڵك ڕه‌چاو نه‌كراوه.