پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" مێردمنداڵێك لەكاتی گواستنەوەی ماڵی پوری لەئوتومبیل كەوتۆتە خوارەوە و ئەمڕۆش گیانی لەدەستداوە".
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ سێ شەمە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار لەکاتی گواستنەوەی ماڵی پوری مێردمنداڵێک بەناوی ( ا - ا - ع ) لەدایکبووی 2008 لەئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبن دەکەوێت.
ئاماژەی بەشکردووە، دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.