ئەمشەو تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی ١١ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ ١٨ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە تائێستا ١٨٩ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٥٩ کەیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ئەمڕۆ ١٨ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و ١١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە، کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر هەزارو ٢١٧ نەخۆشە.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، تائێستا له هه‌رێمی كوردستان ٩٤ هه‌زار و ٨٥٦ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٥٨ هه‌زار و ٦٤٠ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و ٦١ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.