بۆ شه‌شه‌مین جاری له سه‌ر یه‌ك قه‌رقۆش ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی باله‌ی خانمانی عێراق
تیپی باله‌ی یانه‌ی قه‌ره‌قۆش نازناوی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی خانمانی عێراقی له تۆپی باله‌ی به‌ده‌ستهێنا و كۆتایی به كاروانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌یان له‌م وه‌رزدا هێنا .
خانمانی قه‌ره‌قۆش پاش بردنه‌وه‌یان له خانمانی یانه‌ی ئه‌كاد به سێ گێم به‌رامبه‌ر به دوو گێم نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
ركابه‌رییه‌كانی قۆناعی كۆتایی خولی نایابی خانمانی عێراق له هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو .
ئه‌م ناز ناوه شه‌شه‌مین نازی له سه‌ر یه‌كی خانمانی یانه‌ی قه‌ره‌قۆشه له خولی نایابی عێراق .
PM:06:43:26/11/2020