رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ری هه‌یه ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤاكسینه‌كان دژ بەپەتای كۆرۆنا، ژیان ئاسایی ببێته‌وه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەکرێت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤاكسینی كۆرۆنا، له ساڵی ئایندەدا ژیان ئاسایی بێته‌وه، بەڵام ده‌بێت به‌رده‌وام بین له رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و ره‌چاوكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی.
ڕێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، ڤاكسین به‌مانای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نین، جگه له رێوشوێنه خۆپارێزیه‌كان، رێگه‌مان پێده‌دات كه بازنه‌كه فراوان بكه‌ین و دوربكهوینه له داخستن و هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی كارای نه‌خۆشیه‌كه.
ئەمەش لە كاتێكدایە ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیك رایانگەیاندبوو" كە پێكوتەكەی بەرهەمیان هێناوە، لە بەرانبەر ڤایرۆسەكە و بەرێژەی سەرووی ٩٠% سەركەوتنیان بەدەست هێناوە".