کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" پێشبینى دەکرێ ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت وە لە  ناوچەکانى باکور نیمچە  هەور دەبێ لە گەڵ بارینى باران لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم وە ئەگەرى بارینى نمە باران لە ناوەڕاستى هەرێم وە بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت وە لەگەڵ دابەزینى پلەکانى گەرما". 
 
هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناحیەی بازیان باریووە کە ٤٠.٨ ملم بووە.

AM:12:10:27/11/2020