راوێژکاری باڵای سەربازیی خامنەی رایدەگەیەنێت" ئیسرائیل بەرپرسیارە لە کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەکەی".
حوسێن دهقان راوێژکاری باڵای سەربازیی خامنەیی رایگەیاند" دەوڵەتی ئیسرائیل لەدواین رۆژەکانی تەمەنی هاوپەیمانە سیاسییەکەیدا (دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا) هەوڵدەدات فشار لەسەر ئێران دروستبکات بۆ پەلکێشکردنی جەنگێکی فراوان لەناوچەکەدا".
وتیشى" دەبێت بکوژانی موحسین فەخریزادە ستەم لێکراوە بزانن وەکو بروسکە دەدەین بەسەریاندا و کارێک دەکەین پەشیمان ببنەوە".
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی موحسین فەخریزادە به‌ڕێوبه‌رى یه‌كه‌م و یه‌كێك له زانا گه‌وره‌كانى ئەتۆمی ئێران له نزیك ناوچه‌ى (ده‌ماوه‌ند) له تارانى پایته‌خت ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه کوژرا.