کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" کە له‌ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێری رابردووی زۆرترین رێژه‌ی باران بارین لە سلێمانی باریوە کە ٥.٣ ملم بووە".

 

وتیشی" ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى باکورى و ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەور دەبێت لە گەڵ بارینى کەمێک نمە باران هەروەها بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە سنوریەکانى باکورى ڕۆژهەڵات هەروەها ئەگەر هەیە بۆ بارینى نمە باران لە ناوەڕاستى هەرێم". 

 

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

 

سلێمانى 5.3 مل
چەمچەماڵ 0.4 مل
 دهۆک 0.9 ملم
 زاخۆ 1.4 ملم
بازیان 1.2 ملم
 دەربەندیخان 1.0 ملم
 حاجى ئۆمەران 1.6 ملم
 هەڵەبجە 3.6 ملم
 هەڵشۆ 0.6 ملم
مەیدان 1.2 ملم
قەڵادزێ 1.0 ملم
سمێلان 0.2 ملم



PM:10:00:27/11/2020