دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەر بەڕەوتی سەدر روویدا، کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژرار و برینداربوون، بەوهۆیەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە لە پۆستەکەی دورخرایەوە کەسێکی تر لە شوێنەکەی دانرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی حازم ئهلحازم، بهڕێوهبهری گشتی پۆلیسی پارێزگای زیقار له پۆستهكهی دورخرایەوە، هەروەها لیوا عەودە جابری وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەستنیشانکرا.
هۆكاری دورخستنهوهی بهڕێوهبهری گشتی پۆلیسی پارێزگای زیقار لەکاتێکدایە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گرژیی و ئاڵۆزییهكانی نێوان خۆپیشاندهران و لایەنگرانی سەربە رەوتی سەدر بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.