ئەمڕۆ شەممە لە نوسراوێکدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ١١ ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت".
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی دووشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ى خواره‌وه به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (79، 80)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 - پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 - پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى)و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ى كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66)، له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ى به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقى عبدالله)، په‌یوه‌ست به (ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.