وادەی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵ دەکرێت".

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی ٣٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌ستبكرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران".

 

ڕاشیگەیاند" ئەگەر پارەکەی بەغدا لەم هەفتەدا نەگاتە هەرێم، ئەوا هەفتەی داهاتوو هەرێم بە لێبڕینی زیاتر لە ١٨% دەست بە دابەشکرنی موچە دەکات، بەڵام هێشتا بڕیار لەو بارەیەوە نەدراوە". 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بکات بۆ مانگەکانی پێنج، شەش، حەفت و دەی ئەمساڵ، کە ماف و شایستەیەکی رەوای هەرێمی کوردستانە و حکومەتی فیدراڵی نەیناردووە و هیچ پەیوەندییەکی بە یاسای کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی ٢٠١٩ نییە.



PM:03:11:28/11/2020