وادەی بەفربارین لەناو سەنتەری شاری هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوهەوا وادەی بەفر بارینی لە سەنتەری شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو لە کۆتای مانگی داهاتوو لە ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بەفر بارین لە ناو شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

 

هەر بەپێی پێشبینی ئەو ماڵپەڕە، پلەی گەرما لەکاتی بارینی بەفرەکە بۆ دوو دەرەجە ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.

 

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.



PM:07:12:28/11/2020