ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق ڕایدەگەیەنێت" بەغدا بەنیازە ٣٢٠ ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام به‌دوری ده‌زانێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا رەوانەی بكات".
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" كه حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌نیازه ٣٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، به‌ڵام به‌دووری ده‌زانێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌و بڕه پاره‌یه بگاته هه‌رێم".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند" تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌فدی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردووه، وێرای ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رزدا تێپه‌ڕیوه كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌نگیان پێنه‌دا".
شیروان میرزا جهختیشکردەوە كه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی نوێ بنێت و وه‌فدێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵپهسراوهكان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.