وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" پارەكەی بەغدا كە ٣٢٠ ملیار دینارە بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن".
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" یەکێک لە ئەولەویاتەکانى حکومەت دابینکردنى موچەیە و حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنى موچە، بۆیە بەمزوانە دەست بە دابەشکردنى موچە دەکەین".
وتەبێژەکەى حکومەتى هەرێم ڕاشیگەیاند" چەند رۆژێکى کەم چاوەڕێى ناردنى ٣٢٠ ملیاردینارەکەى بەغدا دەکەین، بەڵام بە گەیشتن یان نەگەیشتى ئەو ٣٢٠ ملیارە دەست بە دابەشکردنى موچە دەکەین، دواخستنی دابەشکردنی مووچە لەبەرنامەی حکومەتدا نیە".