سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تائێستا بەغدا٣٢٠ ملیار دینارەکەى ڕەوانەی هەرێم نەکردوە و حکومەتیش تاوتوێی ئەوە دەکات بە لێبڕینی زیاترەوە موچە دابەش بکات".
زیاد جەبار، سەرۆکى لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان بەمیدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" ئێمە چاوەڕێی ئەوە بوین حکومەتی هەرێم ٢٤ کاتژمێر دوای دەرچوونی یاسای قەرزەکان لە پەرلەمانی عێراق شاند ڕەوانەى بەغدا بکات، بەڵام تا ئێستا حکومەتى هەرێم شاندەکەى نەناردووەتە بەغدا".
زیاد جەبار وتیشی" ئەوەى لە حکومەتى دەبیستن ئەوەیە چاوەڕوانى پارەکەى بەغدا دەکات، بۆ دابەشکردنى موچە".
ڕوونیشیکردەوە، حکومەتى هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات کە رەنگە لێبڕینى موچە زیاتر بێت.