بایدن گەیەندرایە نەخۆشخانە



بەهۆی یاریکردنیەوە لەگەڵ سەگەکەی، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا قاچی وەردەگەڕێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

 

 
نووسینگەی راگەیاندنی جۆ بایدن، بڵاویکردەوە " بایدن لە کاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەی، قاچی وەرگەڕاوە و ئازار بە جومگەی پێی کەوتووە".

 


لەو راگەیاندنەدا دڵنیانی دەدرێتە هاوڵاتیانی ئەمەریکا و نووسینگەی بادین رایدەگەیەنن، تەندروستی بادین باشە و مایەی مەترسی نییە و هەموو پشکنینێکی بۆ کراوە.

 


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆ بایدن تەمەن ٧٨ ساڵەو سەرۆکی هەڵبژێردراوە خاوەنی دوو سەگە بە ناوەکانی “مەیجەر” و “چامپ”. بایدن مەیجەری لە خانەیەکی بەخێوکردنی سەگی بێ سەرپەرشت وەرگرتووە و مەیجەر دەبێتە یەکەم سەگی “هەڵگیراوە” کە دەچێتە کۆشکی سپی.

 


AM:08:38:30/11/2020