ئاڵۆزیەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە( نوێکراوەتەوە)

لەسەر داوای ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ ماوەیەک کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان راگیراو،  باس لەوە کرا رۆژی چوار شەممە کۆبوونەوە لەسەر بابەتی دواکەوتنی مووچە سازبکرێت، بەلآم دوای ماوەیەک راوەستان سەرلەنوێ بە پەشێویەوە کۆبوونەوە دەستیپێکردو بەپێی ئەو خاڵانەی پێشتر دانرابوون.

 

کۆبوونەوەکەی بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ٣٧ ئەندام پەرلەمانی کوردستان داوایان کرد کە کۆبوونەوەکە تەرخان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە، بەلآم سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێشتر بەرنامەی کۆبوونە دیاریکراوە، ئەو پەرلەمانتارانە کە زۆرینەیان لە فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن و ژمارەیەکی گۆڕان و یەکێتی بوون، دەستیان کرد بە تەپڵ لێدان بە مێزەکانی ژێردەستیان و بەمەش کۆبوونەوەکە ئاڵۆزی تێکەوت و بۆ ماوەیەک راگیرا، بەلآم دواتر لە کەشێکی ژاوەژاودا دەستی پێکردەوە. 

 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چوار شەممە دادەنرێت بۆ کۆبوونەوە لەسەر مووچەی مووچەخۆران و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا، بەلآم پەرلەمانتارە ناڕازییەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت نوێنەرانی حکومەتیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بن.

 

بە پشێووی کۆبوونەوەک درێژەی هەیە، هەرچی لیستی پارتی و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن کۆبوونەوە لەسەر کۆچی گەنجان بەردەوام بێت، بەلآم پەرلەمانتارانی ناڕازی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێت کۆبوونەوەکە تایبەت بێت بە مووچە و بەرپرسانی پەیوەندیداری حکومەتیش ئامادە بن.

 



PM:12:39:30/11/2020