هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران لە بەكارهێنانی رێگای دووسایدی ناوچەی شارەزوور ئاگادار دەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە هاتوچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە لە ناوچەی شارەزوور، ڕێگای دوسایدی هەڵەبجە-سەیدسادق تەمێکی چڕ هەیە و ئاستی بینین کەمە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ جێبەجێ بكرێت، خێرایی ئۆتۆمبێلەکان دابەزێنرێت بۆ خوار خێرایی ڕێگا پێدراو.