دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" لە دوو رۆژی داهاتوودا دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات".

 


 لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک عەبدولسەلام دۆڵەمەری لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " بڕیارە ئەگەر تاوەکو دوو رۆژی داھاتوو ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدا بێت موچە دابەشدەکرێت".  

 

 
ئەو پەرلەمانتارە نووسیوویەتی" ئەگەر پارەکەش نەھات ئەوە بە وەرگرتنی ھەندێ قەرز حکومەت دەستدەکات بە دابەشکردنی موچە".

 


 رۆژی ٢٩ ی تشرینی دووەم د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " بەم نزیکانە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت یاخود نا".

 


PM:08:19:30/11/2020