لەسەر ئەو ئاڵۆزیەی ئەمڕۆی پەرلەمان و زمانی پەرلەمانتاران و بەرپرسەکانی گۆڕان، بزووتنەوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوە زمانی سیاسی بزووتنەوەکەیان نییە.
لەو راگەیاندراوەدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، هاتووە" وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات".
راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی
وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
هاوكات، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه كه وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات.
بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠ی ١١ی ٢٠٢٠