فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات

ئەمرۆ دوو شەممە موقەدەم فاخر بێستانەیی لە هەولێر بۆ کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 

موقەدەم فاخیر بێستانەیی کە لەگەڵ ئەوەی موقەدەمی لیوا هاوبەشەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بووە، هاوکات کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی بووەو لە زۆربەی شەڕەکانی ئەنسار ئیسلام لە هەورامان و دواتر لە شەڕی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەی گەرمیان لە شاری خورماتوو بەشداری شەڕی کردووە.

 

موقدەم فاخیر بێستانەیی، هەرچەندە تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام دۆخی تەندروستی باشبووە، ئەمرۆ دوو شەممە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

 
ناوبراو خاوەنی حەوت کوڕ و سێ کچەو یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە پۆستە سەربازییەکانی پلە بەپلە بڕیوە.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستی نوێترین ئاماری کۆرۆنای راگەیاند راگەیاند" تووشبوون ٩٦٦١٦ (٣٤٨٣٩ هەولێر، ٢٨١٥٢ سلێمانی، ٣٠٥٩٦ دهۆك، ٣٠٢٩ هەڵەبجە)چاکبوون ٦٠٣٦٣ (٢١٢٧٥ هەولێر، ١٩٣٨٠ سلێمانی، ١٦٩١٥ دهۆك، ٢٧٩٣ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٣٣١٠٧ (١٢٧١٢ هەولێر، ٧٢٣٩ سلێمانی، ١٣٠٥٧ دهۆك، ٩٩ هەڵەبجە)

 


PM:10:22:30/11/2020