سبەینێ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی وادەی دەستپێکردنەوەی خۆپشاندانیان ڕایگەیاند و داواش لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و فەرمانبەران و مامۆستایان دەكات بەشداری بكەن.

 

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم باخی گشتی لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر ١٠ی بەیانی لەبەردەم باخی گشتی سلێمانیەوە خۆپیشاندان دەست پێدەكەن".

 

مامۆستایانی ناڕازی داواشیان کرد کە سەرجەم چین و تویژەكان بەشداری لە خۆپیشاندانەكان بكەن و فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتی هەرێم دەستپێکەنەوە.



PM:05:51:01/12/2020