ئەمەریکا زۆر پڕ و نیگەرانە لە تورکیا

چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی بەم دواییە بڵاویان کردەوە، کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ هێرشێکی زۆر توندی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە هاوپەیمانی ناتۆدا کردۆتە سەر تورکیا، هێرشەکەشی بەهۆی ئەوەوە بووە کە تورکیا پابەندنابێت بە بنەماکانی ناتۆوەو کارەکانی سنوردار دەکات.

 


رۆژنامەی " کاتیمیرینی " یۆنانی و هەندێک میدیای تورکی بڵاویان کردۆتەوە، پۆمپیۆ لەو کۆبوونەوەیەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی ناتۆ کە لەرێگای ڤیدیۆ واڵەوە کراوە، زۆر رەخنەی لە تورکیا گرتووە.

 


پۆمپیۆ تورکیای تۆمەتبار کرد بە گونجاندنی لەگەڵ ناتۆ لاواز کردووەو، هەندێک هەنگاو لە لیبیا و سوریا و هەرێمی کاراباخ و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێت کە مایەی نیگەرانییە.

 

 
هەروەها پۆمپیۆ کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ی بە " دیارییەک " ی ناوزەد کردووە کە تورکیا پێشکەشی رووسیای کردووە.

 


AM:12:00:02/12/2020