وێنە.. دەسەڵاتدارانی میسر فۆتۆگرافەرێک لەسەر وێنەگرتنێکی نەگونجاوی کچە فیرعەونیەک دەستگیر دەکات

دەسەڵاتدارانی میسر فۆتۆگرافەرێک دەستگیر دەکات لەبەرئەوەی وێنەی نەگونجاوی ئەو کچەی فرعەونییەی گرتووە کە خۆی لەسەر ئەهرامەکان نمایش دەکات.


سەرچاوەیەک بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە " ئەو فۆتۆگرافەرەی لەناوچەی شوێنەوارەکان وێنەی سەماکار، سلمی ئەلشیمی گرتووە، رووبەڕویی دادگا دەکرێتەوە".

 
شیمی کە جلێکی فرعەونی لەبەکردووە خۆی وەک کچەکانی سەردەمی فیرعەونەکان نمایش دەکات کە ٤٧٠٠ ساڵ لەمەوپێش لەو وڵاتەدا حوکمیان کردووە.

 
دەستگیرکردنی ئەو فۆتۆگرافەرە لەلایەن دادگای میسرەوە وا ناوزەدکراوە کە سووکایەتی بە سەردەمی فیرعەونەکان کردووەو، وێنەی نەگوونجاوی گرتووەو پرەنسیپەکانی وێنەگرتنی شکاندووە.

 
داواکەش لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزاری میسرەوە لەسەری جوڵێنراوە.

 
لەم دوایەدا لە میسر ١٠ لاو دەستگیرکراوە بەتۆمەتی ئەوەی وێنەی نەشیاویان لە تۆڕی " تیک توک " بڵاوکردۆتەوە.

 


AM:12:43:02/12/2020