پەروەردەی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەنەوە کە لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن بەمەبەستی دروست کردنی هەژماری بانکی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەدەکات، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەکەن کە لەڕۆژی یەک شەممەوە 6ـی کانونی یەکەم بەمەبەستی دروست کردنی هەژماری بانکی، دەتوانن سەردانی بانکی هەڵەبجە بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ رایکردنی مامەڵەکانیان ناسنامە یان کارتی نیشتیمانیان پێبێت.