پەرلەمانتارێک: لەسەر دۆسیەی ھێنانی ٩٠٠ تەن ماسی بەڕێوبەرێکی گشتی دەدەینە دادگا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" لەسەر دۆسیەی ھێنانی ٩٠٠ تەن ماسی ، بەڕێوبەرێکی گشتی دەدەینە دادگاو ھێنانی ماسی ڕادەگیرێت". 

 

عەلى حەمە ساڵح ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە" لەدەرەوەی ڕێنماییەکان بەڕێوبەرێکی گشتی نوسراوی کردوە بۆ ئەوەی٩٠٠ تەن ماسی لە پەروێزخانەوە داخڵبکرێت، بەداخڵکردنی ئەم ماسیانە بەیەکجاری سامانی ماسی لەناودەچوو". 

 

دەشڵێت" وەزیری کشتوکاڵ بڕیاریداوە کارکردن بەم نوسراوە ڕابگرێت و لێکۆڵینەوە لەو بەڕێوبەرە گشتیە بکرێت، دۆسیەکەم داوە بە داواکاری گشتی بۆ دادگایی کردنی ئەو بەڕێوبەری گشتیە".



PM:02:37:02/12/2020