سپی ناوی وەزیرەکانی گۆڕان بڵاودەکاتەوە

سپی میدیا ناوی وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاودەکاتەوە کە لەکابینەی هەشتەمدا وەزارەت وەردەگرن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە بزووتنەوەی گۆڕان ناوی وەزیرەکانی خۆی ناردووە بۆ نێچیرڤان بارزانی کەسی راسپێردراوی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم.
بەپێی ئەو زانیاریانە:
وەزیری پێشمەرگە: مستەفای سەید قادر
وەزیری بازرگانی: ئاراس وەلی ( رێکخەری ژووری رەوەندی کوردی).
وەزیری دارایی: هاوار شێخ رەوف و رێباز (نێچیرڤان سەرپشکە کامیان بکات بە وەزیر).
دەزگای وەبەرهەمهێنان : ساماڵ سەردار (رێکخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان).
بریکاری وەزیری ناوخۆ: سەرکەوت حەسەن ناسراو بەسەرکەوتی کوبە
وەزیری ئەوقاف: کادیرێکی گۆڕانە دانیشتووی هەولێر بەناوی د.هاشم.  



PM:08:48:08/06/2014