بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوری کوردستان روویدا
کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارۆچکەی قورتاڵانی سەر بەپارێزگای سێرت باکوری کوردستان روویدا، تا ئێستاش زیانەکان راگەیەنراوە.
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی شارۆچکەی قورتاڵان گوڕەکەی ٥ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، لە پارێزگای دهۆک و زاخۆش هەستی پێکراوە.
هەروەها بەهۆی بومەلەرزەکەوە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو هاوڵاتیانی شارەکە دروستبووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکان ئاشکرانەکراوە.
AM:09:31:03/12/2020