ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران رێگای سلێمانی - گەرمیانیان داخست

کەمێک لەمەوبەر خۆپیشاندەرانی وارماوە ( زەڕایەن ) رێگای سەرەکی سلێمانی - دەربەندیخانیان داخست، کە سلێمانی دەبەستێتەوە بە ناوچەکانی دەربەندیخان و گەرمیانەوە.

 

کەمێک لە مەوبەر خۆپیشاندەرانی زەڕایەن هاتنە سەر رێگای سەرەکی سلێمانی - عەربەت  ئاگریان لەسەر رێگاکە کردەوەو هاتوچۆی نێوان شاری سلێمانی و ناوچەکانی گەرمیانیان داخست و رێگاشیان لەو تانکەرانەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان گرت کە لەورێگایەوە هاتوچۆ دەکەن.

 

دوو رۆژە مامۆستایان و خۆپیشاندەرانی سلێمانی بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ئەمرۆ بەتایبەتی بارگرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویانداو هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستگیر کردووە.

ڤیدیۆکە لێرەوە ببینە..



PM:08:08:03/12/2020