هێزەکانی زێرەڤانی کە هێزیكی پارتین و سەربەحکومەتی هەرێمن، ئەمرۆ لەدەوروبەری موسڵ بڵاودەبنەوە.
لە ٦-٦ چەکدرەکانی داعش لەرۆژئاوای شاری موسڵەوە پەلاماری ئەو شارەیان داوەو پاش چەند رۆژ شەڕ تا ئێستا چەند گەڕەکێکیان بەدەستەوەیە، ئەمرۆش بۆ داکۆکیکردن لەکوردەکانی ئەو پارێزگایە، بەتایبەتی کوردانی شبەک هێزەکانی زێرەڤانی دەچنە دەوروبەری موسڵ.
باس نیوز بڵاویکردەوە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9-6 هێزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ده‌ستیان بهئامادەباشی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و موسڵ به‌ڕێ بكه‌ون و له سه‌عاته‌كانی داهاتوودا له ده‌وروبه‌ری موسڵدا بڵاوده‌بنه‌وه.
دوێنێ ٨-٦ سەرکۆی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بەشار كیكی بە(باس‌نیوز)ی رایگەیاندبوو كه به‌فه‌رمی داوای یارمه‌تییان له هێزی پێشمه‌رگه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست هێزه‌كانی داعش له موسڵ فریایان بكه‌ون.
لەرۆژی ٦-٦ ژمارەیەکی بەرچاو لەهێزەکانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر شارەکەو ژمارەیەکی زۆر خەڵک کوژراون و ئەو شارە بەپێێ قسەی چاودێران گەورەترین کۆچ رەوی بەخۆوە بینیووە بۆ شوێنە ئارامەکان.