هۆشیار زێباری: پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنەکان یاخین لە حزبەکانیان

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هۆشیار زێباری دەڵێت " پەرلەمانتارانی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنەکان یاخین لە حزبەکانیان". 

 


لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی " ئای نیوز " نزیک حەشدی شەعبی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت "  "ستەم لە پارتی دەكرێت، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنەكان یاخین لەحزبەكانیان و لە سەركردەكانیان".

 

 
 لە درێژەی دیدارەکەدا لە بارەی ئازادی رۆژنامەگەریەوە، زێباری دەڵێت" چەندە گوشار هەبێ لەهەولێر لەسەر میدیا و ئازادی ناگاتە ڕووداوەکامئ كوشتن لە بەغدا و ناوچەكانیتری عێراق." 

 

دەربارەی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوت لەگەڵ تورکیا، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت" هەموو لایەنە كوردییەكان زانیاریان لەسەر رێككەوتنی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا هەیە، هەرکەس بڵێت وانییە ڕاست ناکات."  


  
دەشڵێت" ڕێککەوتنەکە تەشویشی خراوەتەسەر، بۆرییەكە رێككەوتنی لەسەر كراوە، وردەكاریتری زۆر هەن، هەناردەی نەوت دەچێت بۆ بانكێكی توركی، ئەوان مافی خۆیان هەڵدەگرن لەو وەبەرهێنانە."  


  

لە بارەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە، زێباری پێوایە  كازمی لەژێر گوشاری زۆردایە و بنكەی سیاسی و پەرلەمانی ئەوتۆی نییەو، دەڵێت" پیاوێكی قبوڵكراو و باشە و نەفەسێکی باشی هەیە، بەڵام ئیرادەی سیاسی لەدەرەوەی خۆی كۆتی كردووە." 
 
  
  

 


PM:11:08:04/12/2020