لەو پێنج وەزارەتەی کە لە کابیەنی هەشتەمدا دراون بەیەكێتی نیشتمانی کوردستان، مەکتەبی سیاسی لەسەر ٣ وەزارەتیان یەکلای بۆتەوەو دوو وەزارەتیان ماون.
بەپێی زانیارییەکانی دەست سپی میدیا کەوتووە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیستمانی کوردستان، لەسەر وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، خوێندنی باڵا، تەندروستی یەکلایبوونەتەوە، لەسەر هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و شەهیدان هێشتا بەتەواوی یەکلایی نەبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی پێدراوە. هەرچی د. یوسف گۆرانە پۆستی خوێندنی باڵای پێدراوە. د. رێکەوت حەمە ساڵح لە وەزارەتەکەی خۆی دەمێنێتەوە کە وەزارەتی تەندروستییە.
سەبارەت بەوەزارەتی رۆشنبیری هەرچەندە فریاد رەواندوزی کاندیدێکی بەهێزە، بەڵام ئێستا چاویان لەسەر کاندیدێکی دهۆکە، چونکە ئەو پارێزگایە بێ بەش بووە لە وەرگرتنی پۆستەکانی یەکێتی لە حکومتدا. بۆ وەزارەتی شەهیدانیش تا ئێستا بەتەواوی یەکلایی نەبۆتەوە.
بەپێی یاسا پێش ٢٠-٦ دەبێت نێچیرڤان بارزانی سەرجەم کابینەکەی کە ١٩ وەزیرە سوێندی یاسای لەبەردەم پەرلەماندا بخوات و بەمەش کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم پێک بێت.