لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانیدا ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی پێلیە ئەو دوو هەڵبژاردەیەی دیاری کرد کە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ ی بەڕازیل ئەنجام دەدەن و رایەگەیاند کە هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و بەڕازیل یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن .
پیلیە ڕایگەیاند ئێوە دەڵێن ئەرجەنیتن یاری کۆتایی ئەنجام دەدات بەڵام من دەڵێم بەڕازیل و ئۆرگوای دەگەنە یاری کۆتایی ئەگەر بەڕازیل توانای ئەوەی هەبێت بگاتە یاری کۆتایی ئەوە کارێکی مێژووی ئەنجام داوە .
ئا/ شاهۆ فایق