حکومەتی هەرێم مووچەی ئەو کەسانەی رادەگرێت بە نایاسایی خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە



وەزارەتی دارایی ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی دەکردووە لەبارەی راگرتنی مووچەی ئەوانەی کە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە.


لە گشتاندنێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بۆ راگرتنی مووچەی ئەوانەی کە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوەو، کۆپیەکیشی بۆ دەستەی دەست پاکی نێردراوە.


ئەوەش خراوەتە روو، راگرتنی مووچەی ئەو کەسانە بەهۆی ئەوەیە کە خەرجکردنی پارە بێ پاڵپشتی دارایی بەهەدەردانی دارایی گشتییە.


دەقی بەڵگەکە..
 


PM:11:12:05/12/2020